بلومبێرگ.. تایبەتمەندییەکانی iphon 14 و بەرهەمە نوێیەكانی ئەپڵ ئاشكرادەكات

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەڵێنی ژمارەیەک ئامێری نوێی داوە، لە ماوەی نێوان ساڵی 2022 تاوەکو ناوەڕاستی 2023، تۆفانێک لە ئامێرە نوێیەکانی دروستدەکات.

ئاژانسەکە دەڵێت، ئامێرە نوێیەکانی ئەپڵ پێکدێن لە چوار جۆری “iphon 14” و كۆمەڵێك تابلێتی ئایپاد و سێ جۆری كاتژمێری زیرەك هەروەها کۆمپیوتەری نوێی “ماک”.

باسی لەوەشكردووە، كۆمپانیاكە هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی زۆترین خواستەكانی دەنێت لە ڕووی بەرهەمهێنانی نوێ لە مێژووی خۆیدا.

“بلومبێرگ”، ئاشكراشیكردووە، “ئەپڵ” لەمانگی تەمموزی داهاتوو پلانە نوێیەكانی ئاشكرادەكات لە کۆنفرانسی جیهانیی ئەپڵدا كە ساڵانە ئەنجامی دەدات.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسە ئەڵمانییەكە، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەپڵ کە لەسەر “ئایفۆن14” زیادكردووە “داخستنی شاشە”یە بە شێوازێكی نوێ، بەو پێیەی کۆمپانیاکە ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر ئەو نوێکارییە دەکات.

هەروەها مۆبایلە نوێیەكەی ئەپڵ، چەند تایبەتمەندییەكی نوێی تێدایە كە ئەگەربێت و ئامێری مۆبایلەكەت بخەیتە دۆخی بەكاربردنی كەمترین وزە، خزمەتگوزاریی کەشوهەوا و ساڵنامە و دۆخی بازاڕی بۆرسە كاربكات.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە بۆ هاوڵاتییان: هەلی كارمان هەیە

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە هەرێم كشایەوە و دەڵێت: پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share