ڤیدیۆی ‘تێستی ئەکتەری’ ئەو منداڵە کوردە بڵاوکرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە فەڕەنسا خنکا

محمد حسین مهدویان دەرهێنەری فیلمی سینەمایی “درەختی گوێز” کە لە ناوچە کوردییەکاندا وێنەی گیراوە، ڤیدیۆی تێستی ئەکتەری ئەنیتای بڵاوکردەوە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ڕێگەی فەرەنسا بۆ بەریتانیا خنکان.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئەنیتا دەگری و پێدەکەنێت و محەمەد حسێنی دەرهێنەر پێی دەڵێت “تەنها گریان بەس نییە لەگەڵیشی قسە بکە”.

سێ ڕۆژ پێش ئیستا چوار ئەندامی خێزانێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتنە بەریتانیا خنكان، چارەنوسی منداڵێكی ساواشیان نادیارە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، هەریەك لە ڕەسول ئێران نەژاد و هاوسەرەكەی شیفا محەمەد پەناهی (كە هەردووكیان تەمەنیان 35 ساڵە) و دوو لە منداڵەكانیان ئەنیتا (نۆ ساڵ) و ئەرمین (شەش ساڵ) لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەم خنكان.

فیلمی “درەختی گوێز” لە دەرهێنانی محەمەد حسێن دەرهێنەری سینەمایی ئێرانە و لە شاری سەردەشت واتە شارەکەی ئەنیتا بەشێکی وێنەگیراوە.

فیلمەکە باسلە کارەساتی کیمیای بارانی شاری سەردەشت دەکات، لەفیلمەکەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی وەک پەیمان معادی و میهرانی مودیری بەشداریان تێدا کردووە.

ترەیلەری فیلمی سینەمایی “درەختی گوێز”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی نوێ دەکاتەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی فەرەنساوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share