فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پشدەر كەوتەوە خوارەوە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پشدەر كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بەكر وەیسی، قائیمقامی ناحیەی هەڵشۆ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە گوندی دوبێی ناحیەی هەڵشۆ لە پشدەر كەوتووەتە خوارەوە و ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا ئاراستەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئاشكرانەكراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share