یەکەم ژنی سعودیی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

بڕیارە ساڵی داهاتوو عەرەبستانی سعودیە یەکەم کەشتیی ئاسمانی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، کە یەکێک لە کەشتیوانەکانی ژنە.

دەستەی گەردوونی سعودییە بڵاویکردەوە، “ساڵی 2023، یەکەمین گەشتی دوو تیمی کەشتیوانی گەردوونیی سعودییە ئەنجامدەدرێت، کە بە ڕووداوێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکە هەژماردەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکە لە ژن و پیاوێک پێکدێن، یەکەمجارە لە مێژووی سعودیەدا ژنێک ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانج لە ناردنی ئەو کەشتییە ئاسمانییە، ئەنجامدانی ئەو توێژینەوانەیە كە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات لە بوارەکانی تەندروستی و تەکنەلۆجیای گەردوونی، ئەمەش لە چێوەی پاکێجێکی گەورەدایە تا ساڵی 2030 چەندین کەشتیوانی دیکەی ژن و پیاو ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن”.

 

بابەتی پێشتر

زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی خێزانییە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی حەماس: شەڕێكی گەورە بەڕێوەیە ئیسرائیل لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share