بەڤیدیۆ.. گەشتێك بەنێو كارگە نوێیەكەی تێسلا لە ئەڵمانیا

كارگەی تێسلا لە ئەڵمانیا

لەڕێی ڤیدیۆیەكەوە كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گیراوە، سەرجەم بەشەكانی كارگە نوێیەكەی كۆمپانیای تێسلا لە ئەڵمانیا نیشاندەدرێت.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كارگەكە لەسەر ڕووبەرێكی فراوان بونیادنراوە و تیایدا هێزی كاری مرۆڤ و ڕۆبۆت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلە نوێیە كارەباییەكانی كۆمپانیاكە ڕووندەبێتەوە.

كارگەكە لە 21ی ئازاری ڕابردوو بە ئامادەبوونی ئیلۆن مەسك سەرۆكی كۆمپانیاكە و ئۆلاف شۆڵتز كرایەوە.

پێشكەوتنە نوێیەكانی تەكنەلۆجیا لە شێوازی وێنەگرتن، چۆنیەتی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە كەمتر لە سێ خولەكدا ببینە.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا و ئەڵمانیا دیپلۆماتکارە ڕوسییەکان دەردەکەن

بابەتی دواتر

پاش ڕووداوەكەی بوچا<br> تاوانی جەنگ چییە و چۆن بڕیاری لێدەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share