هۆكاری جیاوازیی كرێی پاس لە هێڵێكەوە بۆ هێڵێكی تر ئاشكرابوو

كرێی گواستنەوەی سەرنشین لە هێڵێكی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی-یەوە بۆ هێڵێكی دیكە جیاوازە و بە گشتی بەسەر سێ بڕدا دابەشبوون، پۆلێنكردنەكە بەپێی دووریی ئەو ماوەیەیە كە پاسێك دەیبڕێت، بەڵام لە هەندێكیاندا پێچەوانە بووەتەوە و شۆفێرانی هێڵێك لە شۆفێرانی هێڵێكی دوورتر كرێی زیاتر وەردەگرن.

ئەو سێ بڕەی كرێی گواستنەوەی سەرنشینان بە پاسەكانی ناوشار، بریتین لە 500 دینار، 750 دینار و هەزار دینار، بەڵام ماوەیەكە شۆفێرانی هەندێك لە هێڵە 500 دینارییەكان، كرێی گواستنەوەیان بۆ 750 دینار بەرزكردووەتەوە، سەرباری ئەوەی هەندێك هێڵ كە كرێكانیان كراون بە 750 دینار، نزیكترن لە هەندێك هێڵی دیكە كە كرێكانیان بە 500 دینار هێڵدراونەتەوە.

جەلال ئەبو بەكر سەرۆكی پێشووی سەندیكای گواستنەوە، هۆكارەكانی ئاشكراكرد و وتی، بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ چاولیكەری، بەڵام هۆكاری سەرەكی، گرانبوونی نرخی بەنزین و كەمیی داهاتە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، جەلال ئەبو بەكر ڕایگەیاند، بەهۆی نزمیی كوالێتیی بەنزینی 690 دینارییەوە، بەشێكی زۆری پاسەكان بەنزینی گرانتر بەكاردەهێنن كە لیترێكی لە سەرووی هەزار دینارەوەیە، بەوەش تێچووی گواستنەوە لەسەر شۆفێران زیاتر دەكەوێت.

وتیشی، هۆكارێكی تری بەرزكردنەوەی كرێی گواستنەوە لە هەندێك هێڵی ناوشار لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار، زۆریی ژمارەی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی-یە كە 1731 پاسن، بەڵام بە شێوەی ڕۆژانە كارناكەن و بەوەش داهاتیان كەمترە و بەرامبەر بەوە خەرجییان زیاترە.

لەبارەی خەرجییەكانەوە، سەرۆكی پێشووی سەندیكای گواستنەوە ڕایگەیاند، جگە لە سووتەمەنی، “شۆفێران مانگانە گەراجانە دەدەن كە بڕەكەی نزیكەی 80 هەزار دینارە. لەگەڵ ئەو خەرجییانەشدا، پاسەكانی هێڵەكانی وەك ڕاپەڕین و تاسڵوجە، بە هەردوو سەرەوە 60 بۆ 80 كیلۆمەتر دەبڕن و تەنانەت گەر شۆفێر لە ڕۆژێكدا سێ كاروانیش بكات و سەرنشینێك بە 750 بۆ هەزار دینار بگوازێتەوە، داهاتی وەك پێویست نابێت”.

جیاواز لەو وتانە، جەلال ئەبو بەكر نەیشاردەوە كە هێڵ هەیە دووریی ئەو ماوەیەی دەیبڕێت 10 كیلۆمەترە و هەیە 30 كیلۆمەترە، بەڵام نرخەكان هاوشێوەن یاخود تەنانەت لە هەندێك شوێن هێڵە نزیكەكە كرێی گواستنەوەی زیاترە، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ چاولێكەری، بەو واتایەی كاتێك بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەوە كرێی گواستنەوە لە هێڵێك گراندەكرێت، ڕاستەوخۆ لە هەندێك هێڵی دیكەش كرێكە زیاددەكرێت.

بابەتی پێشتر

كاركردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی كرێی خوێندن لە خوێندنگە تایبەتەكان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
Total
0
Share