ڕوونكردنەوە لەبارەی كرێی خوێندن لە خوێندنگە تایبەتەكان دەدرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە خوێندنگە تایبەتەكان نەدراون، جەختیشدەكاتەوە ساڵی ڕابردوو كرێی خوێندن بە ڕێژەی 10% كەمكراوەتەوە كە بەشێك لە خوێنگە تایبەتەكان پێوەی پابەندنەبوون.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە خوێندنگە ئەهلی و تایبەتەكان بە ڕێژەی 10% درابوو كە بەشێكی خوێندنگە تایبەتەكان پاساویان هێنایەوە و پابەندی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن نەبوون.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵ بڕیار نەدراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن و ئەو نرخانەی دیاریكراون بۆ كرێی خوێندن لە خوێندنگە ئەهلییەكاندا زۆرن و پێویستە پێداچوونەوەیان پێدابكرێت و كەمبكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارەکەی عێراق بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک کوردستان ناگرێتەوە و دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی تەماتەش…
Total
0
Share