عێراق لە 47ـەمین وڵاتانی گەورە ئابوریی جیهانە

ڕاپۆرتێکی ئابوریی ئەمریکی لەبارەی ڕیزبەندیی ئابوریی وڵاتانی جیهان ئاشکرای دەکات، عێراق لە پلەی 47ـەمین وڵاتانی جیهان و چوارەمی عەرەبیدایە لە ڕووی ئابورییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا پلەی یەکەم گەورە ئابوریی جیهانی گرتووە، سعودیەش یەکەم گەورە ئابوریی وڵاتانی عەرەبییە.

ئاماژە بە عێراق دەکات کە بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی 297 ملیۆن و 341 دۆلار لە پلەی 47مین گەورە ئابورییەکانی جیهاندایە و لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئەمریکای لە ڕیزبەندیی یەکەم وڵاتانی جیهان داناوە بۆ گەورەترین ئابوریی جیهان بە تێکڕای 25.346 ملیار دۆلار بەرهەمی ناوخۆیی، سعودیەش گەورەترین ئابوریی وڵاتانی عەرەبیی هەیە بە تێکڕای 1.040 ملیار دۆلار بەرهەمی ناوخۆ و لە پلەی 18مین وڵاتانی گەورە ئابوریی جیهاندایە.

چین دووەم گەورە ئابوریی جیهانی گرتووە بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی 19.919 ملیار دۆلار و لە دوای ئەمریکا دێت، لە کۆی 100 وڵاتی جیهان کە ڕیزبەندییان بۆکراوە.

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتکە: بەریتانیا لە پێشەنگی وڵاتانە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی كۆچبەران

بابەتی دواتر

خواردنی دووگ و جگەر چی لە جەستەی مرۆڤ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share