دەزگای لوتکە: بەریتانیا لە پێشەنگی وڵاتانە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی كۆچبەران

سەرۆکی ڕێكخراوێكی تایبەت بە كۆچبەران ڕایدەگەیەنێت، ناردنەوەی زۆرەملێی كۆچبەران لە وڵاتانی جیهانەوە هەیە، بەریتانیاش پلەی یەکەمی گرتووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەبارەی دەنگۆی ناردنەوەی زۆرەملێی كۆچبەرێكی کورد لە بەریتانیاوە، بەدواداچوونمان کردووە، بەڵام پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی كۆچبەران بابەتێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حەوت بۆ هەشت هەزار كۆچبەری کورد لە 11 بۆ 12 وڵاتی جیهانەوە دیپۆرتی فڕۆکەخانەکانی بەغداد، هەولێر و سلێمانی کراونەتەوە، بەریتانیاش لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە لە ناردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی مافی پەنابەرێتیان ڕەتکراوەتەوە”.

لە هەوڵەکانمان بەردەوامین، لە قسەکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغداد، لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاری جەلال وای وت و ئەوەشی خستەڕوو، داوایانکردووە لە فڕۆکەخانەکان ئەو كۆچبەرانە وەرنەگیرێنەوە کە بەڵگەنامەیان پێنییە، هەرچەندە لەم چەند ساڵەی دواییدا عێراق ژێربەژێر کاریکردووە بۆ بەزۆرەملێ ناردنەوەی كۆچبەران.

بڕیارە ئەمڕۆ، كۆچبەرێكی کورد لە بەریتانیا پاش مانەوەی بۆ ماوەی 20 ساڵ لەو وڵاتە، بەهۆی نەبوونی مافی پەنابەرێتی، دیپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی…
Total
0
Share