سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی نەیارەکانی کرد

ئەمرۆ لە مەڕاسیمێکدا کە وەقفی سوونیی عێراقی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە سازیکردبوو، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەی بوو، پەیامێکی ئاڕاستەی نەیارەکانی کرد، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، پشتیوانیی پەرلەمانی بۆ حکومەت دووپاتکردەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەرنامەیەکی داڕشتووە، کە دەستی خستووەتە سەر نیگەرانییە راستەقینەکانی هاوڵاتییان و رێگایەکی روونی بۆ بوونیادنانی و چاکسازیی لە هەموو لایەنەکانی دەوڵەتە گرتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی توانی رێژەیەکی باش سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام هەوڵێکی زۆر بۆ سەرلێشێواندن و بەلاڕێدابردن لە هەموو کەرەتەکاندا بەدیکراون، سەرەڕای ئەوەش، ئێمە بە هێز و یەکگرتوویی لە خزمەتی گەل بەردەوام دەبین”.

لای خۆشییەوە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە پشتیوانیی پەرلەمانی بۆ حکومەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەردەوام پشتیوان دەبین بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی حکومەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.…
زیاتر ببینە

نزیکەی 20 زیارەتکاری ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بە شەربەتی پرتەقاڵ ژەهراوی بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، زیارەتکارانی ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بەهۆی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵەوە ژەهراوی بوون. سەرچاوەکە رایگەیاندووە،…
Total
0
Share