ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

فاتن قەرەغۆلی ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی رۆڵی چاودێری لیژنەکەیان سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە لەبارەی گەمارۆکانی سەری لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە بەو پێیەی ئەوەی تورکیا دەیکات پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی هاوبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە، لە داهاتووتدا دانیشتنێکی ئەنجومەنی نو‌ێنەران تایبەت دەکرێت بەو پرسە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share