هەزاران پەنابەری سوری یەک دەیەیە بەبێ ئاییندە لە هەرێمی کوردستانن

نزیکەی 10 ساڵە هەزاران پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانە چارەنووسیان دیارنییە و نازانن دەگەڕێنەوە یان هێشتاش بەردەوامی بە ژیانی ناو چادرەکان دەدەن.

به‌پێی ئاماری فەرمیی كۆمسیۆنی باڵا بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نزیكەی 290 هه‌زار په‌نابه‌ری‌ سوری له‌ عێراقدا هه‌ن‌ و زۆربه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستاندان.

لەو ژمارەیە ئەو پەنابەرانەی بەناوی خۆیانەوە لە کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناویان تۆمارکردووە 235 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌بن.

بەشێک لە پەنابەرانی سوری کە گفتوگۆیان لەگەڵ لیژنەی کۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای دیارنەبوونی چارەنووسیان، ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکكارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە جیهاندا دۆخی ژیانی ئەوانیان قورسکردووە.

بەپێی ئاماری فەرمیی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران، ساڵی ڕابردوو 353 خێزان لە پەنابەرە سورییەکان لە عێراقەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە تا لە وڵاتی سێیەم بەپێی ڕێنماییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشتەجێببن کە ژمارەیان هەزار و 672 کەس بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، “بەهۆی قەیرانەکانی جیهانەوە ئێستا 35 ملیۆن پەنابەر لە جیهاندا هەن و زۆرینەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێریدەکرێن، بۆیە قورسە لەژێر ڕێنماییەکانی وڵاتی سێیەمدا پەنابەرانی سوری بتوانن خۆیان بگونجێنن، چونکە ڕێنماییەکان قورسن”.

بابەتی پێشتر

ئونای ئیمیری وەڵامی پیکێی دایەوە و ڕیمۆنتادا هاتەوە بەر مەیدان

بابەتی دواتر

هۆشیار زێباری: كاندیدمان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share