وەزیری دەرەوە: لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە دەستوەرداتە كاروباری عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی هەوڵی ئەوە دەدات كار لەگەڵ ئێراندا بكات هاوشێوەی هەر وڵاتێكی دیكە، ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە كە دەستوەردان بكات لە كاروباری ناوخۆی عێراق”.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، “عێراق و ئێران دوو وڵاتی دراوسێن، لە ئەگەری بوونی هەر جیاوازییەكیش گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەكان دەكەین، بە تایبەت ئەو پرسانەی گرێدرابن بە هەندێك دەستوەردان، پێكەوە كار دەكەین و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا ئێران یارمەتی عێراقی دا”.

فوئاد حسێن ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە كە دەستوەردان بكات لە كاروباری ناوخۆی عێراق”.

وەزیرەكەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هێشتا عێراق قەرزەكانی شەڕی ئێران دەداتەوە، كە دووەم درێژترین جەنگی جیهان بووە، وڵاتەكەمان تا ئێستا بە دەست ئەو شەڕە هەشت ساڵییەی كە لەگەڵ ئێران كردی دەناڵێنێت”.

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق نیو سەدەیە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت چ شەڕی ناوخۆیی بێت یان شەڕی لەگەڵ دەرەوەدا.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن بۆ مسوڵمانان: داوای لێبوردن دەكەم

بابەتی دواتر

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنەكەی عێراق دواخرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە دواخرا بۆ 10ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو.”…
Total
0
Share