ئەو كوڕەی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە خوشكەكەی تەقەی لە دادگای سەیدسادق كرد

خوشكی ئەو كوڕەی هەفتەی ڕابردوو ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان لە بازگەیەكی قەزای قەرەداغ بووەوە، تەقەی لە بینای دادگای سەیدسادق كردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

دیاری ڕەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كوڕەی هەفتەی ڕابردوو ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە لە بازگەیەكی قەزای قەرەداغ، خوشكەكەشی تەقەی لە بینای دادگای سەیدسادق كردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێـت.

هەفتەی ڕابردوو، كەسێك بە ماتۆرسكیل ویستوویەتی بە بازگەیەكی قەرەداغدا تێپەڕێت كە هێزە ئەمنییەكان داوایان لێكردبوو بووەستێت و ناسنامەكەی بدات، بەڵام ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس لە هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەكیش برینداربوو تۆمەتبارەكەش كوژرا.

بابەتی پێشتر

یاسین خدر بۆ مەسرور بارزانی: لەناو جەرگەی پایتەختەكەت سەرمایەدارێكی تورك 150 نەمامی وشككرد

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەستاون بەدزیكردن لەو كۆمپانیایەی كاری تێدا دەكەن كە لەبواری پەیوەندی…
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share