کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و شاندی هەرێم دەستپێدەکات

وێنە: ئەرشیف

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە شاری بەغداد کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستپێبکات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشک کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی لیژنەکەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم دەستپێدەکات، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی دارایی دەکرێت بەپێی ئەو نووسراوەی پێشتر ئاڕاستەمان کردبوون و وەڵامەکانی ئەوانیش هەر لەو چێوەیەدا دەبێت.

شەوی رابردوو دوای گەیشتنیان بە شاری بەغداد شاندەکەی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوینەران کۆبوونەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە چەند کاتژمێری داهاتوو نرخی بەنزین بەرزدەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوو، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بەرزدەکرێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share