لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری (داف)دا گیرا كە بڕی 22 تۆن لە (دوگ)ی ئاژەڵی باركردبوو كە بەنیاز بوو لە ڕێگەی دەروازەكەیانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری (داف)دا گیرا كە بڕی 22 تۆن لە (دوگ)ی ئاژەڵی باركردبوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە بارهەڵگرەكە بەنیازبووە بە شێوەی نایاسایی لە ڕێگەی دەروازەكەیانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share