ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وردەكاريی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە و ئاشكرایدەكات تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 11:40 خولەكی شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالم بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێكی تاكسی و دوو كەسی ماتۆڕسوارەوە بووەتە شەڕیان و تەقەیان لە یەكتركردووە و دواتر هەڵاتوون و پشێوی و نائارامییان بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دەست بەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و هەردوو تەقەكەرەكە دەستگیركران و دەستبەسەر ئەو چەكانەشدا گیراوە كە تەقەیان پێكردووە و دەركەوت ئەم دوو كەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی كێشە و نانەوەی پشێوییان هەبووە”.

ئاسایشی سلێمانی جەختدەكاتەوە، هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و هەركەسێك سكاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بكات بە مەبەستی ڕێكاری یاسایی زیاتر بەرامبەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەرپێچییەكانی كۆمپانیای تالۆن ڕووندەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند لەچوارچێوەی کاری بەدواداچوونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانیدا و دوای بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای تالۆن دەرکەوت کۆمپانیاکە…
Total
0
Share