وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند، لەمساڵدا له كتێبخانه گشتییه‌كاندا لە سلێمانی زۆرترین سه‌ردان و لە هه‌ولێر زۆرترین ژماره‌ی سپاردن تۆماركراون.
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، “به‌پێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له سه‌رجه‌م كتێبخانه‌كاندا 28 هه‌زار و539 جار سه‌ردان تۆماركراون، کە لەو ژمارەیە، 14 هەزار و 52سەردانیکردنیان بۆ کتێبخانەکانی سلێمانی بوون.
ڕوونیشیکردووەتەوە، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هەزار و 937 ژماره‌ی سپاردن دراوه بۆ چاپكردنی كتێب، کە 857 ژمارەی سپاردنیان لەشاری هەولێر بووە”.
هەر بەپێی ئامارەکە، له سه‌رجه‌م كتێبخانه گشتییه‌كانی هەرێمدا 858 هه‌زار و 951 ناونیشانی كتێب به زمانه جیاجیاكان به‌رده‌ستن و خوێنه‌ران و توێژه‌ران ده‌توانن سوودیان لێوه‌ربگرن.