پاسپۆرتەکەی ئەنوەر سادات بە زیاتر لە 47 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

پاسپۆرتی ئەنوەر سادات سەرۆکی پێشووتری میسر لەلایەن دامەزراوەی هێرتاچ ئۆکشنزی ئەمریکییەوە بە 47 هەزار و 500 دۆلار فرۆشرا.

دامەزراوەی هێرتاچ ئۆکشنزی ئەمریکی تایبەت بە فرۆشتنی کەلوپەلە گرانبەهاکان بڵاویکردەوە، “دەفتەری پاسپۆرتەکەی ئەنوەر سادات سەرۆکی پێشووتری میسر بە بەهای 47 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، کە لە جۆری پاسپۆرتی دیپلۆماسی بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پاسپۆرتەکە لە 19 ی ئازاری ساڵت 1974 دەرکراوە، 48 لاپەڕەی پێوەیە، و تا ساڵی 1981 بەکارهاتووە و بە هەردوو زمانی عەرەبی و فەرەنسی لەسەری نووسراوە”.

بەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییە سادات چەندین گەشتی مێژوویی ئەنجامداوە کە گرنگترینیان سەردانەکەی بوو ئیسرائیل لە تشرینی دووەمی ساڵی 1977 و دواتریش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لە ساڵی 1978 دا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامه‌زراوه‌ی ڤیم جارێکی دیکە گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك ڕادەگەیەنێت

دامه‌زراوه‌ی ڤیم بۆ جاری دووه‌م گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت. پڕۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژه‌ی بچووک…
Total
0
Share