تۆتاڵ ئینێرجی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەفرۆشێت

کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی بەشێک لە پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت، بڕی پارەی داواکراو بۆ فرۆشتنی پشکەکان 155 ملیۆن دۆلارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاکە ڕێژەی 18%ی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەفرۆشێت، بڕإی پارەی دیاریکراو 155 ملیۆن دۆلارە و لە داهاتووشدا بەپێی بەرهەمهێنان بڕی 15 ملیۆن دۆلاری زیادەش دەدرێت.

تۆتاڵ ئینێرجی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پشکانەی دەفرۆشێت بە هەردوو کۆمپانیای شامەران و پترۆلیۆم کە لە لیستی کۆمپانیاکانی کەنەدا و سوید دان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان 20%ی پشکەکانی ئەو کێڵگە نەوتییەی هەیە، کە لە ساڵی 2011 دۆزرایەوە، توانای کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی لە ساڵی 2021دا سێ هەزار و 500 بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی لە ساڵی 1920ـەوە بە دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی کەرکوک دەستی بە کارەکانی کرد لە عێراق، کۆمپانیاکە لە بواری هەمەجۆری وزەدا کاردەکات و دەیخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەگەری داخستنی خوێندنگاکان ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە”. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ”…
Total
0
Share