ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم دامەزراوەكانی میری كرا بە پشووی فەرمی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بكرێتە پشووی فەرمی لە عێراق.

وەك لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ڕاگەیاندنی ئەو ڕۆژە بە پشووی فەرمی، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەوەیە.

لە یادی چلەی ئیمام حوسێن-دا، ملیۆنان زیارەتكار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەكان دەكەن و زۆربەیان دەچنە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف.

بابەتی پێشتر

پیسبوونی هەوا لە جگەرەکێشان مەترسیدارترە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئالێگری پێش یارییەكەی بەنفیكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share