عێراق 50 چەکداری داعشی لە سوریا وەرگرتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، 50 چەکداری داعش، کە عێراقیین و لە دەرەوەی ‏سنوورەکانی وڵاتەكە دەستگیرکراون، ڕادەستی عێراق کرانەوە. ‏

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “عێراق ئەمڕۆ شەممە 50 ‏تۆمەتباری بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە وەرگرتەوە، کە ئەو کەسانە سەرجەمیان ‏عێراقی بوون و لە سنووری خاکی سوریا دەستگیرکراون”. ‏

ڕاشیگەیاندووە، ڕادەستکردنەوەکە بەهەماهەنگی بووە لەنێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ‏هاوبەشەکانی عێراق و لایەنی سوری، ئەو داعشانە ڕادەستی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ‏ناوخۆی عێراق کراون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share