باڵیۆزی بەریتانیا: کوشتنی خۆپیشاندەران لە عێراق ھیچ پاساوێکی ھەڵناگرێت

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاندووە، ئیدانەی ئەو توندوتیژییە دەکات کە دژبە خۆپیشاندەران لە شاری ناسڕیە و شارەکانی دیکەی عێراق ئەنجامدراون.

ستفین ھیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەم، سەبارەت بە ڕودانی توندوتیژی و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار، باشووری عێراق نوسیوویەتی، “ئیدانەی ئەو توندوتیژییە دەکەم کە دژبە خۆپیشاندەران لە شاری ناسڕیە و شارەکانی دیکەی عێراق ئەنجامدراون”.

باڵیۆزی بەریتانیا ڕاشیگەیاندووە، “کوشتنی خۆپیشاندەران لە شاری ناسڕیە یان شارەکانی دیکەی عێراق ھیچ پاساوێکی ھەڵناگرێت، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم کە گیانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بپارێزێت و دادپەروەری بۆ قوربانییانی خۆپیشاندانەکانیش بەدی بھێنێت”.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسڕیە ناوەندی پارێزگای زیقار، ڕوبەڕوبوونەوە و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران ڕوویدا و بەپێی دوایین ئامارەکان كە بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، پێنج کەس کوژراون و 86 کەسی دیکەش برینداربوون کە پێنجیان کارمەندی هێزە ئەمنییەكانن.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی حبوبی لە پارێزگای زیقار لە ڕاگەیەندراوێكدا داوایان كرد حكومەتەكەی كازمی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
زیاتر ببینە

سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێی یەکشەممە، سێیەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی، “گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە” لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیومەکە بە…
Total
0
Share