پیسبوونی هەوا لە جگەرەکێشان مەترسیدارترە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پیسبوونی هەوا مەترسییەکی زۆری هەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و مەترسییەکە زیاترە لەوەی لەسەر کەسانی جگەرەکێش هەن.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، توێژەران لەهەوڵی گەیشتندان بە چارەسەرێکی باش بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن لە تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان.

توێژینەوەکە دەڵێت، لە ساڵی 2019دا زیاتر لە 250 هەزار کەس بەهۆی هەوای پیسەوە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوون و گیانیان لەدەستداوە، باس لەوەشدەکات گەرمبوونی پلەی گەرمای زەوی و پیسبوونی هەوا هۆکارن بۆ بەردەوام بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی ئەو نەخۆشییە.

چارلس سوانتۆن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ڕایگەیاند، ئەو گەردیلانەی لە سوتانی بەردەکانی سوتەمەنی و سوتەمەنییە قورسەکانەوە دەچنە هەواوە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێت، هۆکارن بۆ شێرپەنجەی سییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بەهۆی جگەرەکێشانەوە زیاترن لە پیسبوونی هەوا، بەڵام مەترسیی گەورە لە پیسبوونی هەوا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەناسەدان کۆنترۆڵناکرێت لە هەوای پیسدا.

باسی لەوەکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە ناوچە پیسبووەکاندا مەترسییان لەسەرە زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ماددە ژەهراوەییەکانی جگەرە کێشانەوە مەترسییان لەسەرە.

توێژینەوەکە دەڵێت، زیاتر لە نیوەی ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن ئەوانەن کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە بەڵام لەو ناوچانەدان کە هەوایان پیسبووە بە ماددە ژەهراوییەکان.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لایپزیگ

بابەتی دواتر

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share