كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئالێگری پێش یارییەكەی بەنفیكا

ماسیمۆ ئالێگری گەڕانەوەی دی ماریای بۆ پێكهاتەی یانەكە ڕاگەیاند و دووركەوتنەوەی ڕابیۆ و لۆكاتیلیشی ئاشكراكرد.

ئالێگری جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان بەرامبەر ڕكابەرێكی بەهێز یاریی دەكەن كە 11 یارییە ئەنجامی ئیجابی بەدەستدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا كە گرنگە بەشێوەیەكی هاوسەنگ یاریی بكەن و وەك یەك تیم ڕووبەڕووی قورساییەكان ببنەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئالێگری

/ دی ماریا گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەكان، نازانم لە سەرەتاوە یاریی دەكات یان نا، ڕابیۆ و لۆكاتێلی ناتوانن یاریی بكەن، ساندرۆی بەرگریكاریش توشی بەركەوتن بووە.

/ بەنفیكا یاریزانی باشی هەیە و ڕاهێنەرێكی بەتواناش سەرپەرشتیان ئەكات، ئەوان 11 ئەنجامی ئیجابیان تۆماركردووە، نابێت تەركیز لەدەست بدەین.

/ كاتێك بە ئەنجام لە پێش دەبین پێویستە پارێزگاری لەو ئەنجامە بكەین و لە یاریكردن لەگەڵ تیپی بەرامبەر بەردەوام بین.

/ كوادرادۆ و دی چیلۆ و دانیلۆ ئامادەن بۆ یاریكردن

/ خواستمان هەیە یارییەكە زوو كۆتایی پێبهێنین، پێویستە بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین.

/ دڵخۆشم بەوەی دەبینم فلاهۆڤیچ باشتر دەردەكەوێت، ئەو یەكێكە لە باشترین سێ هێرشبەرەكان لە ئێستادا شانبەشانی هالاند و مباپی.

/ پێویستە هەموو یاریزانەكان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، پێویستە هاوسەنگ بین، وەك یەك تیم یاریی بكەین، دەبێت بەسەر قورسییەكاندا سەركەوین.

/ كاردانەوەی زیادەم هەبوو بەرامبەر ناوبژیوانی یاریەكەی سالێرینتینا، هیوادارم تەنها غەرامە بكرێم و سزا نەدرێم.

/ هیوادارم زۆر دورمنەخەنەوە، بە غەرامە چارەسەری دۆخەكە بكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

سێ هۆکار لە پشت ئاستە بەرزەکەی تێر شتیگنەوەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی ماریا بەردەوام نابێت

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کە گرێبەستی ئەنخێل دی ماریا نوێ ناکرێتەوە. ڕۆمیۆ ئاگیرێستیی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە…
Total
0
Share