دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه گوشاری توندیان دروستکردووه و داواده‌که‌ن زینه‌دین زێدان دووربخرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌کانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایانکردووه، شکستی یانه‌ی شاهانه به‌رانبه‌ر شاختار و خولانه‌وه‌ی له گێژاوی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ توڕه‌یی هانده‌رانی یانه‌ی گه‌یاندووه‌ته ترۆپک، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه به هاشتاگ و له ڕێگه‌ی په‌یجه تایبه‌ته‌کانه‌وه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر داوای دوورخستنه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان و جموجۆڵی خێرا و ڕاسته‌وخۆیان له فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه کردووه.
له ڕاپرسییه‌کی ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی که 37444 ده‌نگده‌ر به‌شدارییان تیاداکردووه، له‌سه‌دا 51 داوایانکردووه زێدان دووربخرێته‌وه و ماوریسیۆ پۆچتینۆ وه‌ک ڕاهێنه‌ری یانه ده‌ستنیشانبکرێت، له سه‌دا 32 داوای به‌رده‌وامبوونی “زیزۆ”یان کردووه، به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17ش داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕائول گۆنزالێسیان کردووه، له به‌شێکی دیکه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی هانده‌رانی مه‌درید ناوی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤانتۆس هێنراوه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ
داواکاری هانده‌رانی ڕیاڵ له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ڕاهێنان نه‌بووه، به‌ڵکو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه یه‌کێکی دیکه‌بووه له ته‌وه‌ره‌کان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زێدان له دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌که دووپاتیکرده‌وه، ده‌ستله‌کارناکێشێته‌وه، به‌ڵام مه‌دریدێستا پێیان وایه له ئێستادا کاتی هاتووه ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی جێگه‌ی بگرێته‌وه، له کاتێکدا ئه‌م ڕاهێنه‌ره به‌توانایه په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه نییه و گواستنه‌وه‌ی بێبه‌رانبه‌ره.