بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەرشلۆنە دەبێتە مانچستەر سیتی

ستافی کارگێڕیی نوێی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناچاربوون هەوڵ بۆ ئەو یاریزانانە بدەن، کە بۆندەکانیان کۆتاییهاتووە، یاخود تێچووی گواستنەوەیان کەمە، لە ئێستاشدا نیشانەیان لە سێیەم یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی گرتووەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو خوان لاپۆرتا و هاوەڵانی گواستنەوەی هەریەک لە ئیریک گارسیا و سێرجیۆ ئەگوێرۆیان لە یانەی مانچستەر سیتییەوە بە بۆندی بێبەرامبەر ئاشکراکرد.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاماژەی بە دیاردەیەکی سەیرکردووە و نوسیویەتی، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی بارسا تاوتوێی گواستنەوەی ئایمیریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی دەکەن، ئەگەر ئەو گواستنەوەیەش بە ئەنجامبگات، ڕێژەی یاریزانانی سیتیزنس لە یانە کەتەلۆنییەکە دەگاتە سێ یاریزان.

لە وەرزی ڕابردوودا لاپۆرت لەلایەن پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەرەوە وەک بژاردەی سێیەم مامەڵەی لەگەڵداکراوە، بەهۆی بوونی جۆن ستۆنز و ڕوبن دیاسەوە پێگە سەرەکییەکەی لەدەستداوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەڵبژاردەی ئیسپانیای هەڵبژاردووە و لەلایەن لویس ئینریکی ڕاهێنەری لارۆخاوە بانگهێشتی یورۆی 2020 کراوە.

لاپۆرت ساڵی 2018 پەیوەندی بە مان سیتیەوە کردووە، لە یەکەم وەرزیدا 51 یاری ئەنجامدا و بووە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان، بەڵام بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە لە وەرزی 2019-2020 پێگە سەرەکییەکەی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ساری و لازیۆ ڕێککەوتنیان کردووە و ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانە بەشدارەکانی یورۆی 2020

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share