شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئینگلیزیه‌کانه‌وه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، له‌ کۆی 10 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی گانه‌رز له‌ خولی نایابی ئینگلیزی پێنج دۆڕاندنیان تۆمارکردووه‌، له‌ ڕیزبه‌ندی یانه‌کاندا به‌ 13 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 14دا جێگیربوون.

به‌ڕێوبه‌رانی گانه‌رز له‌ ئێستادا بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌، وه‌ک شوێنگره‌وه‌ش ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنه‌ری ئیتاڵییان به‌ ئامانج گرتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاماژه‌یکردووه‌، ئالێگری له‌ 2019وه‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ڕاگه‌یاندووه‌‌، وه‌رزێکی ته‌واوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له‌ سوڕی حه‌وانه‌وه‌دایه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هیچ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ نه‌کردووه‌ و گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌کی داواکار بێبه‌رانبه‌ره‌، به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئارسیناڵ دۆخه‌که‌ به‌ هه‌ل ده‌زانن بۆ واژووکردنی بۆنده‌که‌ی.

ئالێگری له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤانتۆس پێنج نازناوی خولی ناوخۆی ئیتاڵیا، چوار جامی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشتنی به‌ یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له‌ دوو وه‌رزی جیاوازدا مسۆگه‌رکرد، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ڕونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵکوتانە سەریان بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share