“لیڤەرپوڵ ئیکۆ” پلانی کلۆپی بۆ گواستنەوەکانی زستانە ئاشکراکرد

یۆرگن کلۆپ تەنها داوای بەرگریکارێکی لاوی هۆڵەندی کردووە

ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ لە پێکهاتەی یانەکەی ڕازییە و بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆندی گەورە واژوونەکات.

ماڵپەڕی “لیڤەرپوڵ ئیکۆ” ئاشکرایکردووە، ستافی هونەری یانە سوورە زەبەلاحەکەی پریمەرلیگ لە ئێستادا تەنها هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لاو لە خولی فەرەنسا دەستپێکردووە.

ئەو یاریزانەش سڤین بۆتمانی سەنتەری بەرگری هۆڵەندی تەمەن 20 ساڵە، کە لە ڕیزەکانی یانەی لیل یاریدەکات، بە درێسی یانە فەرەنسییەکەوە 22 یاری ئەنجامداوە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، بەڵکو تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە.

بەپێی زانیارییەکانی لیڤەرپوڵ ئیکۆ، یۆرگن کلۆپ لە ئاستی پێکهاتەکەی بەتایبەت لاوان ڕازییە و سەرەڕای پێکانی چەند یاریزانێکی گەورە و کاریگەر لە نمونەی ڤێرجیل ڤان دایک و چامبەرلین، بەڵام بڕیاریداوە چاوەڕوانی چارەسەربوونیان بکات.

سبین بۆتمان بەرگریکاری هۆڵەندی و داواکراوی یانەی لیڤەرپوڵ

هۆکارەکانی سڕبوونی یانەی لیڤەرپوڵ لە دابینکردنی یاریزانان و بازاڕی گواستنەوەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکەمیان پەیوەندی بەو قەیرانە داراییە خنکێنەرەوە هەیە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەرۆکی سەرجەم بەشدارانی پریمەرلیگی گرتووە.

هۆکارێکی دیکەش هونەرییە و شارەزایان پێیان وایە، کلۆپ نایەوێت لەدوای گەڕانەوەی یاریزانە سەرەکییەکانی دووچاری کێشەی کەڵەکەبوونی یاریزانان ببێت.

بابەتی پێشتر

ئۆلیڤەر کان: فەرشی سوورمان بۆ ئالابا ڕاخست، بەڵام بەسەریدا نەڕۆشت

بابەتی دواتر

ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتەوە و سێ کەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share