ڤینیسیۆس یاریزانانی تیپی بەرامبەر ئیستیفزاز ئەكات

سەما و جوڵانەوەكانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی وای كردووە یاریزانانی تیپی بەرامبەر توڕە بكات و توندوتیژی لەگەڵدا بەكاربهێنن.

سەماكردنی ڤینیسیۆس لەكاتی گۆڵكردندا و جوڵانەوە و مەهارەكانی یاریزانە بەرازیلییەكە، بووەتە هۆی بێزاركردنی یاریزانەكانی تیپی بەرامبەر.

لە یارییەكەی مایۆركا بە ئاشكرا یاریزانەكان توندوتیژیان لەگەڵ بەكاردەهێنا و پێشیان دەوت ئێستا ئەتوانی سەما بكەیت.

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڤینیسیۆسیان وتوە كە واز لەو ڕەفتارانەی بهێنێت و لە ئیستیفزازكردنی تیپی بەرامبەر دووربكەوێتەوە چونكە زیانی هەیە بۆی.

بابەتی پێشتر

بلینکن: وەڵامی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دڵخۆشکەر نییە

بابەتی دواتر

پێش لەدەستدانی چاویان خێزانێکی کەنەدی جیهان بە منداڵەکانیان پیشاندەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مسه‌ره‌کانی نیوه‌ی کۆتایی “US OPEN” یەکلاییبوونەوە

یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا کۆتاییانهات و جه‌مسه‌ره‌کانی چوارگۆشه‌ی زێڕین یه‌کلاییبوونه‌وه‌. له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share