مێژووی گواردیۆلا، مان سیتی دەگەیەنێتە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمڕۆ، سێشەممە ڕوبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و مانچستەر سیتی ئەنجامدەدرێت.

سیتی گواردیۆلا کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات، لەم ڕوبەڕووبوونەوەیەدا یانە فەرەنسییەکە پێویستی بە بردنەوە دەبێت بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام شارنشینەکانی مانچستەر بۆ گەیشتن بە فاینەڵی ئیستانبوڵ پێویستیان بە یەکسانبوون، یان هەر بردنەوەیەک دەبێت، تەنانەت دۆڕاندن بە ئەنجامی (1-0) دەیانگەیەنێتە یاری کۆتایی.

گواردیۆلا لە یاریگای خۆیدا باڵادەستە

گواردیۆلا لە وەرزی 2008/2009وە، واتا لە سەرەتای کارەکانی وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە 29جار لە یاریگای یانەکانی (بارسا، بایرن، سیتی) لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا یاریکردووە (قۆناغی 16 و چارەک و نیوەی کۆتایی).

لە 29 یارییدا پێکهاتەکانی گواردیۆلا 22 بردنەوەیان بەدەستهێناوە، هەروەها سێ دۆڕاندن و چوار یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

یەکێک لە دۆڕاندنەکانی وەک ڕاهێنەری بایرن میونشن لە وەرزی 2013/2014 بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بووە، دۆڕاندنی دووەم بۆ وەرزی 2017/2018 بەرامبەر یانەی بازلی سویسری دەگەڕێتەوە، دۆڕاندنی سێیەمیشی لەهەمان وەرزددا بەرامبەر لیڤەرپوڵ بووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، ئەنجامەکانی گواردیۆلا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانە ڕکابەرەکان باڵادەستی پێوەدیارە، تەنانەت هەندێک لەسەرچاوەکان پاڵپشت بەم داتایانە وەک براوەی یاری نێوان سیتی و پاریس ناوزەندی دەکەن.

بەرشلۆنە:

2008/2009 دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک

2009/2010 سێ بردنەوە

2010/2011 دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک

2011/2012 دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک

بایرن میونشن:

2013/2014 یەکسانبوون، بردنەوە و دۆڕاندنێک

2014/2105 سێ بردنەوە

2015/2016 سێ بردنەوە

مانچستەر سیتی:

2016/2017 بردنەوەیەک

2017/2018 دوو دۆڕاندن

2018/2019 دوو بردنەوە

2019/2020 بردنەوەیەک

2020/2021 دوو بردنەوە

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی ڕاهێنەری پاریسی سەرسام کردووە

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، لە ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانی سەرسام کردووە.…
Total
0
Share