چیرۆکی مباپێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دووبارە دەبێتەوە؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا پێشکەش کردووە، لە هەمان کاتدا دوو یانەی زەبەلاحی دیکە لەگەڵ یاریزانەکە چوونەتە سەر هێڵ.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرتس”، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕاوەتەوە سەر خەونە کۆنەکە، کە ئەویش واژۆ کردنی گرێبەستە لەگەڵ پۆڵ پۆگبا.

ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئاوریلین چوامینی لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە کێبڕکێیەکی بەهێز دەکرێت، نرخی یاریزانە ئەسمەرەکەی فەرەنسا گەیشتووەتە 80 ملیۆن و چاوەڕوان دەکرێت ئەو نرخە بەرزتریش ببێتەوە، بۆیە وەک جێگرەوە بۆندێکی دیکەیان پێشکەشی پۆگبا کردووە.

سکای سپۆرتس ئاماژەی کردووە، لێرەشدا ڕیاڵ مەدرید تەنها نییە، بەڵکو یانەکانی پاریس سان جێرمان و یوڤانتۆس لەگەڵ پۆگبا لەسەر هێڵن، تەنانەت یانە ئیتاڵییەکە لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ڕیاڵ مەدرید گرەوەی چوامینی و پۆگبا-ش هاوشێوەی کیلیان مباپێ دەدۆڕێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ کامیان گرەوی “گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” دەباتەوە؟

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ ده‌رگای گواستنه‌وه‌کانیان دانه‌خستووه‌، هه‌ردوو یانه‌که‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێکی ئینگلیزی له‌ خولی ئه‌ڵمانیا…
زیاتر ببینە

کێ خه‌تاباره‌؟ میدیا جیهانییه‌کان کلاسیکۆی زه‌وی به‌ ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن

شه‌وی ڕابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی ‌نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.…
Total
0
Share