پێش لەدەستدانی چاویان خێزانێکی کەنەدی جیهان بە منداڵەکانیان پیشاندەدەن

دایک و باوکێکی کەنەدی، دەستیانکردووە بە گەشتێک بەتەواوی وڵاتانی جیهاندا و بینینی دیمەنەکانی، پێش ئەوەی هەر چوار منداڵەکەیان بینایی چاویان لەدەستبدەن.

پێگەی CNN بڵاوکردووەتەوە، “ئیدیس لیمای و سباستیان پێتێلەر، دوو هاوسەری کەنەدین ماوەی 12 ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، خاوەنی چوار منداڵن، سێ لەمنداڵەکانیان حاڵەتێکی بۆماوەییان هەیە کە بە(هەوکردنی تۆڕی ڕەنگێنە)ی چاوی پێدەوترێت، بە وتەی پزیشکەکانیان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ئەگەری لەدەستدانی بینایی چاویان زیاتر دەبێت.

بەوتەی دایکی منداڵەکان، وێڕای ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی تەندروستیی منداڵەکان خراپتر دەبێت، تا ئێستا هیچ چارەسەرییەک لەئارادانییە، تەنانەت ڕێگەیەک نییە بۆ خاوکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە لەسەریان، پزیشکەکان پێشبینی دەکەن تا دەگەنە نیوەی تەمەنیان بینایی لەدەستبدەن.

لەدوای بێهیوابوونی دایک و باوکەکە لە چارەسەری منداڵەکانیان، بڕیاردەدەن شەڕ لەگەڵ کاتدا بکەن، لە پیشاندانی زۆرترین دیمەنەکانی ئەم جیهانە بە منداڵەکانیان لە ڕێگەی گەشتکردن بە تەواوی وڵاتانی جیهاندا و بینینی شوێنە گەشتیاری و کلتووری و مێژووییەکان.

تائێستا ئەو خێزانە کەنەدییە، سەردانی بیابانەکانی نامبیایان کردووە، فیلەکانی بوتسوانایان بینوە، ئەزموونی فڕین بە باڵۆنیان لە تورکیا تاقیکردووەتەوە، هاوکات دەستیانکردووە بە سەردانکردنی ئیندۆنیزیا و دەوڵەتەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆس یاریزانانی تیپی بەرامبەر ئیستیفزاز ئەكات

بابەتی دواتر

پیاوێك گورچیلەی هاوژینەكەی دزی و فرۆشتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share