بلینکن: وەڵامی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دڵخۆشکەر نییە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی لە وەڵامی ئێران بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند دەڵێت، “وەڵامەکانی ئێران بۆ پێشنیازی یەکێتیی ئەوروپا لەوبارەیەوە دڵخۆشکەر نین”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، “وەڵامەکەی ئێران بۆ زیندوکرنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وا دەکات گەیشتن بە ڕێککەوتن دووربکەوێتەوە”.

بلینکن وتی، “ئێمە بە ڕوونی مەبەستی خۆمان لەبارەی ڕێککەوتنەوە خستەڕوو، تەنها ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئێران چەکی ئەتۆمیی نەبێت”.

پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆکانی پەیوەست بە سەرکەوتن یان شکستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ئەمە لەکاتێکدا یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، دوای دانوستانێکی درێژخایەن و ئاڵۆز کە لە نیسانی ساڵی ڕابردووەوە لە ڤییەن دەستی پێکرد و 16 مانگی خایاند، دەقێکی کۆتایی پێشکەش کردبوو بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی لە زیندووکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنەدا.

بەڵام گفتوگۆکان چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی پێداگریی ئێران لەسەر چەند داواکارییەک، لەوانە دوورخستنەوەی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا و ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییە ڕانەگەیەندراوەکانی ئێران کێشەی تێکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share