بەرازیل یان ئەرجەنتین، سێ خاڵی کلاسیکۆی زەوی بۆ کامیان دەبێت؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنمیبول)، سەبارەت بە ئەنجامی یاری نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین ناچارە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.

شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین دەسەڵاتی تەندروستیی بەرازیل و پۆلیسی ساوپاولۆ هاتنە نێو یاریگا و یارییەکەیان ڕاگرت، هۆکارەکەشیان بۆ بەشداریکردنی چوار یاریزانی “ئالبی سیلستی” گەڕاندەوە، کە لە بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە و بەپێی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەبێت کەرەنتین بکرێن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیویەتی، بەهۆی کەمی کات و نەبوونی مەودایەک لە خشتەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرزی 2021-2022، “کۆنمیبول” ناچارە بڕیار لە ئەنجامی ڕوبەڕوبوونەوەکە بدات، نەک دوایبخات بۆ کاتێکی دیکە.

بەپێی یاسا، دەسەڵاتی تەندروستی بەرازیل وەک دەسەڵاتێکی دەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەوەش لەسەر وڵاتی ڕێکخەری یارییەکە ئەژماردەکرێت، ئەگەر ئەو بابەتە لە ڕاپۆرتی فیدراسیۆنەکەدا یەکلاییبکرێتەوە، ئەنجامەکە بە بردنەوەی ئەرجەنتین دەنوسرێتەوە.

بەپێچەوانەشەوە، ئەگەر دەسەڵاتی تەندروستیی بەرازیل وەک دەسەڵاتی دەرەکی پێناسەنەکرێت و ئەژماری هەڵەی ستافی ئەرجەنتین بکرێت، ئەنجامەکە بە بردنەوە بۆ سیلیساو دەنوسرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دی یۆنگ ئامادەیە.. لەگەڵ دێمبیلی و ئەگوێرۆ پەرجوو ڕوونادات

بابەتی دواتر

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لەبەغدادە و سەردانی هەرێمیش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share