فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا) ناوی ئه‌و یاریزانانی ئاشکراکرد، که پاڵێوراون بۆ باشترین پێکهاته‌ی ساڵی 2020.
له لیستی یاریزانه کاندیده‌کاندا، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به ئاماده‌بوونی نۆ یاریزان پشکی شێری به‌رکه‌وتووه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مجار یاریزانێکی که‌نه‌دی له لیسته‌که‌دا پاڵێوراوه که ئه‌ویش ئالفۆنس ده‌یڤیزی به‌رگریکاری یانه باڤارییه‌که‌یه.
یاریزانه کاندیدکراوه‌کان کێن؟
گۆڵپارێز: ئالیسۆن بیکه‌ر (لیڤه‌رپوڵ)، ئانتۆنی لۆپێس (لیۆن)، کیلۆر ناڤاس (پاریس)، مانوێل نۆیه‌ر (بایرن)، یان ئۆبلاک (ئه‌تله‌تیکۆ).
به‌رگری: داڤید ئالابا، ئالفۆنس ده‌یڤیز، جۆشوا کیمیچ (بایرن)، ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد، ئاندی ڕۆبێرتسۆن، ڤێرجیل ڤان دایک (لیڤه‌رپوڵ)، ئه‌نجیلینۆ (لایپزیچ)، خوان بێرنات، پریسنیڵ کیمبێمپی (پاریس)، ماتیاس دی لێخت (یوڤانتۆس)، ستیفان دی ستیفان دی ڤرێج (ئینته‌ر)، هانز هاتیبور (ئاتالانتا)، سێرجیۆ ڕامۆس (ڕیاڵ مه‌درید)، تیاگۆ سیلڤا (پاریس-چێڵسی)، دایۆت ئۆپامیکانۆ (لایپزیچ).
ناوه‌ند: تیاگۆ ئالکانتارا (بایرن/ لیڤه‌رپوڵ)، حوسام عه‌وار (لیۆن)، ئێڤه‌ر بانێگا (ئیشبیلیه/شه‌باب)، نیکۆلۆ بارێلا (ئینته‌ر)، کینگسلی کۆمان، لیۆن گۆرێتزکا، تۆماس موله‌ر (بایرن)، دی برۆین (مان سیتی)، بورونۆ فێرناندێز (یونایتد)، ئه‌لیساندرۆ گۆمێز، یوسیپ ئیلیچ (ئاتالانتا)، کای هاڤێرتز (چێڵسی/ لیڤه‌رکوزن)، جۆردان هێندێرسۆن (لیڤه‌رپوڵ)، مارکینۆس (پاریس)، مارسێل ساپیتزه‌ر (لایپزیچ).
هێرشبه‌ر: ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند)، دی ماریا، مباپێ، نێیمار (پاریس)، جواو فیلێکس (ئه‌تله‌تیکۆ)، سێرج گنابری، لیڤاندۆڤیسکی (بایرن)، چیرۆ ئیمۆبێلی (لازیۆ)، هاری که‌ین (تۆتنهام)، ڕۆمێلۆ لوکاکۆ (ئینته‌ر)، سادیۆ مانێ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح (لیڤه‌رپوڵ)، لیۆ مێسی (به‌رشلۆنه)، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس)، ڕه‌حیم ستێرلینگ (مان سیتی).
ژماره و داتا
- 17 جار کریستیانۆ کاندیدبووه بۆ پێکهاته‌ی باشترینه‌کانی ئه‌وروپا.
- ٥ 1جار مێسی پاڵێوراوبووه بۆ پێکهاته‌ی باشترینه‌کانی ئه‌وروپا.
- 21 یاریزانی لیسته‌که بۆ یه‌که‌مجاره کاندید ده‌کرێن بۆ پێکهاته‌ی باشترینه‌کانی ئه‌وروپا.
- ڕۆمێلۆ لوکاکۆ یه‌که‌مینجاره له ساڵی 2010وه کاندید ده‌بێت بۆ پێکهاته‌که.
- ئالفۆنس ده‌یڤیز یه‌که‌م یاریزانی که‌نه‌دییه پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاته‌که.
- یانه‌کانی ئاتالانتا بێرگامۆ و لایپزیچ بۆ یه‌که‌مینجاره نوێنه‌ریان له لیستی کاندیده‌کاندا ده‌بێت.
- چیرۆ ئیمۆبێلی له‌دوای یاب ستام (ساڵی 2004) یه‌که‌مین یاریزانی لازیۆیه بۆ پێکهاته‌که کاندیدهکرێت.
- ئانتۆنی لۆپێس و حوسام عه‌وار له ساڵی 2010وه یه‌که‌مین یاریزانانی لیۆنن بۆ خه‌ڵاته‌که کاندید ده‌کرێن.
- ئێرلینگ هالاند تاکه یاریزانی نه‌رویجه له ده‌یه‌ی ڕابردوو بۆ پێکهاته‌که کاندید ده‌کرێت، هه‌روه‌ها سێیه‌م یاریزانی وڵاته‌که‌یه‌تی له‌دوای هانگلاند (2010)، جۆن ئان ڕیزه (2002) کاندید ده‌کرێت.
- یه‌که‌مجاره له مێژووی یوێفا دوو یاریزانی سلۆڤینی بۆ لیستی باشترینه‌کان کاندید ده‌کات، که ئه‌وانیش یان ئۆبلاکی پێنججار پاڵێوراو و یوسیپ ئیلیچیچن.
- نێوه‌ندی ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانه پاڵێوراوه‌کان 28 ساڵه، هالاند و ئالفۆنس ده‌یڤیز له‌ته‌مه‌نی 20دا لاوترینن، تیاگۆ سیلڤا له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا به‌ته‌مه‌نترینه.
پاڵێوراوه‌کان به‌پێی یانه
بایرن میونشن 10 یاریزان
لیڤه‌رپوڵ، پاریس سانت جێرمان 8 یاریزان
ئاتالانتا، ئینته‌رمیلان، لایپزیچ 3 یاریزان
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، چێڵسی، یوڤانتۆس، لیۆن، مانچسته‌ر سیتی 2 یاریزان
ئه‌لشه‌باب، به‌رشلۆنه، دۆرتمۆند، لازیۆ، بایه‌رلیڤه‌رکوزن، مان یونایتد، ڕیاڵ مه‌درید، ئیشبیلیه، سپۆرتینگ لشبۆنه، تۆتنهام 1 یاریزان
پاڵێوراوان به‌پێی ڕه‌گه‌زنامه
ئه‌ڵمانیا 6
فه‌ره‌نسا 5
به‌رازیل، ئینگلته‌را، هۆڵه‌ندا، پۆرتوگال، ئیسپانیا 4
ئه‌رجه‌نتین، ئیتاڵیا ٣
نه‌مسا، به‌لجیکا، سلۆڤینیا 2
که‌نه‌دا، کۆستاریکا، میسڕ، نه‌رویج، پۆڵه‌ندا، سکۆتله‌ندا، سه‌نیگال 1
پاڵێوراوان به‌پێی خول
بوندس لیگا (چوار یانه) 15 یاریزان
پریمه‌رلیگ (پێنج یانه) 14 یاریزان
لیگا 1 (دوو یانه) 10 یاریزان
سیریا ئه‌ی (چوار یانه) 9 یاریزان
لالیگا (چوار یانه) 5 یاریزان
لیگا پۆرتوگال (یه‌ک یانه) 1 یاریزان
خوله‌کانی دیکه (یه‌ک یانه) 1 یاریزان