کۆنگرەى چاڤی پاش شکستی کلاسیکۆ

دواى دۆراندنی بەرشلۆنە بە ریاڵ مەدرید چاڤی راهێنەری بەرشلۆنە بەم جۆرە باسی دۆخی یارییەکەى کرد.

/ پێویستمان بە پێنج بۆ شەش چانسە تا گۆڵێک دەکەین بەڵام ریاڵ بە دوو چانس و نیو دوو گۆڵی کرد

/ پێموایە شایستەى بردنەوە بوین بەڵام لەدەستدانی چانسی گۆڵ بەم جۆرە توشی شکستت دەکات

/ تەنانەت یەکسان بونیش بۆ ئێمە کەم بوو، پێموانیە یارییەکمان کردبێت شایستەی شکست بوبین، یارییەکی باشمان کرد، ئامانجمان بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیایە

/ چالاکیمان کەمبوو، لەکۆتایی یارییەکەدا توشی ئاستەنگی زۆریان کردین، ئەگەر یانەیەک براوە بوبێت ئەمشەو ئێمە بوین

/ ئێمە چانسمان نییەو دۆخی یارییەکە بەو جۆرە نەبوو کە شکست بهێنین

/ دەمانەوێت ببینە پاڵەوان و ئێمە هێشتا لە هەفتەى یانزەى خولەکەداین

/ ئەنجامەکە شایستە نییە و دەبوو زیاتر بەدەست بهێنین

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share