ڕاهێنەری ئەڵمانیا پلانی 2014 دووبارە دەکاتەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڕیاریداوە یاریزانە ئەزمووندارەکان بگەڕینێتەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یواکیم لۆوڤ لە بەکارخستنی سیستمی گەنجکردنەوەی پێکهاتەکانی ڕازی نییە و بڕیاریداوە یاریزانە ئەزمووندارەکانی بایرن میونشن بانگهێشتبکات.

گۆڤاری “فرانس فوتباڵ”ی فەرەنسی ڕاپۆرتێکی لەبارەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و چانسی بەشداریکردنیان لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021 بڵاوکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، پێکهاتەی “دای مانشافت” بەهۆی دوورخستنەوەی یاریزانە ئەزمووندارەکانەوە دەناڵێنێت، لە بەرامبەردا لاوانی وڵاتەکە لە 2018وە نەیانتوانیوە کەلێنی چەندینێکی وەک مولەر و ئوزێل و بواتینگ پڕبکەنەوە.

دوای دروستبوونی فشاری خنکێنەر لەسەر یواکیم لۆوڤ و ستافەکەی، بڕیاردراوە لە هاوینی 2021 بە پێکهاتەیەکی جیاوازەوە بەشداری یورۆ بکەن، تیایدا هەردوو یاریزانی ناودار، تۆماس مولەر و جیروم بواتینگ بوونیان دەبێت.

پێکهاتەی نوێی ئەڵمانیا کۆی هەشت یاریزانی بایرن لەخۆدەگرێت (سولی، گۆرێتسکا، سانێ، گنابری، موسیالا، مولەر، بواتینگ، نۆیەر)، کە ئەوەش دووبارەبوونەوەی هەمان سینارۆی ساڵانی 2013 و 2014یە کە هەڵبژاردەکە نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە.

فرانس فوتباڵ نوسیویەتی، شارەزایانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێیان وایە، لۆوڤ بەم هەنگاوە کارێکی باشدەکات، بەوپێیەی هەرکاتێک بایرن باڵادەستبێت هەڵبژاردەی وڵاتەکەشیان باڵادەستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ 12 یاری 40 گۆڵ نمایشکرا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share