ئارسیناڵ بۆ ئارتێتا: پارەت پێویستە؟ ئەوە پارە..

یانەی ئارسیناڵ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ پەسەندکردنی بودجەی 2023/2024 کۆتایی پێهێناوە، بەڵێنیشیان بە مایکڵ ئارتێتا داوە دەستەوارەیەکی باشی بۆ تەرخانبکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، بودجەی تەرخانکراو لەلایەن ئیدارەی ستان کرۆنکی-یەوە بۆ گواستنەوەکان لە مێرکاتۆی 2023 گەیشتووەتە (180 ملیۆن پاوەند).

ئەو بڕەش لەگەڵ فرۆشتنی چەند یاریزانێکدا بۆ (250 ملیۆن پاوەند) بەرزدەبێتەوە، تەواوی ئەو بودجەیەش دەخرێتە بەردەستی ئارتێتا تاوەکو ئەو یاریزانانەی پێبکڕێت کە بە پێویستیان دەزانێت.

ئارتێتا خواستی لەسەر گواستنەوەی دیکلاین ڕایسی یاریزانی وێستهامە کە نرخەکەی (100 ملیۆن)ە، هەروەها لە پلانیدایە سەنتەرێکی بەرگری و یاریزانێک بۆ هێڵی ناوەندی هێرشبردن بکڕێت، چونکە گومان هەیە لەسەر بەردەوامبوونی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی.

بابەتی پێشتر

مباپێ بە تەنها نایەت بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆچتینۆ ترسی لە دەركردن نییە

ماوریسۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوانییە بەهۆی كرانە دەرەوەیان لە جامی فەڕەنسا، دووربخرێتەوە. یانەی پاریس سانجێرمان بە لێدانی…
Total
0
Share