ناگیلسمان لە ژێر هەڕەشەی دەركردندایە

ئەنجامەكانی یانەی بایرن میونشن بەرەو خراپی دەچن و ئاستی یاریزانەكانیش وەك پێویست نییە.

یانەی بایرن میونشن بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك لەخولی ئەڵمانیا نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و بەدوو گۆڵ لەگەڵ شتوتگارت یەكسان بوو.

ئەوەش ناگیلسمانی ڕاهێنەری خستە ژێر هەڕەشەی دەركردنەوە و بە پێی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بێت یارییەكەی بەرشلۆنە وەك تاقیكردنەوەی كۆتایی وایە بۆ مانەوەی ڕاهێنەرەكە.

لە ئێستادا تۆخێل بێ كارە و بەم دواییە لە ڕاهێنەرایەتی پاریس دوورخراوەتەوە و لەئەگەری دەركردنی ناگیلسماندا، پێشبینی دەكرێت ئەو جێگەی بگرێتەوە.

ئەم هەفتەیە مۆلەری یاریزانی بایرن بە ئاشكرا ڕەخنەی لە ئاستی یاریزانەكانی بایر گرت و بە كەمتەرخەم ناوی بردن.

بابەتی پێشتر

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

لافاوەکەی پاکستان.. "قڕکردنێکی ئاووهەوا" کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

مانوێل نوێر ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئیدارەى بایرن کرد بەوەى دەستبەرداری تۆنی تابالۆڤیچی ڕاهێنەری گۆڵچییەکان بوون. تۆنی ماوەى 11…
Total
0
Share