پاریس شۆخە پاڵەوانەکەی بەرشلۆنەی کڕی

یانەی پاریس سان جێرمان تاوەکو 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیکی مارتینزی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە واژۆ کرد.

مارتینزی تەمەن 29 ساڵ، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە، بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی سان جێرمانەوە کرد.

مارتینز باشترین یاریزانی پێشووی جیهانە، سێ جار لەسەریەک لەگەڵ بەرشلۆنە ناسناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێناوە، بە یەکێک لە باشترینەکانی تیپی کچانی بارسا لە قەڵەم دەدرێت.

مارتینز نووسیویەتی، “دوای پێنج ساڵی جوان لە یانە و شارێکی نایاب، بڕیارمدا جیا ببمەوە و دەست بکەم بە ئاڵنگارییەکی نوێ، لە کاتێکدا هاتمە بەرشلۆنە، ئاواتەخوازبوون پێشەنگی جیهان لەسەر ئاستی تۆپی پێی ئافرەتان بگرن، پێم وایە ئامانجە خوازراوەکانمان پێکا و 2017 بە درێسی بارساوە بووم بە باشترینی جیهان.”

مارتینز ساڵی 2017 ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەلایەن هەڵبژاردەی هۆڵەنداوە، هەروەها وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشان کرا، لە هەمان ساڵدا بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

دوو بەرپرس ئۆتۆمبێلێكی جی كڵاس بە 370 ملیۆن دینار و سەگێك بە 7500 دۆلار بۆ كوڕەكانیان دەكڕن

بابەتی دواتر

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕۆژانە نمونەی پشكنین لە بەنزینە 800 دینارییەكە وەردەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share