هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، کۆپتەرەکە دروستکراوی ئەمریکایە لە کابول کەوتووەتەخوارەوە، بەهۆیەوە دوو فڕۆکەوانەکەی و ئەندامێکی تیمی فڕۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

کۆپتەرەکە کە ناوی “بلاک هۆک”ـە، لە کامپی زانکۆی بەرگری لە پایتەختی ئەفغانستان کەوتووەتەخوارەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “هێڵیکۆپتەری ئەمریکیی بلاک هۆک لەکاتێکدا فڕیوە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی تاڵیبان و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە”، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان عەنایەتوڵا خواریزمی ئاماژەی بەوەکردووە، پێنج کەسیش لە ڕووداوەکەدا برینداربوون.

ئەو فڕۆکە ئەمریکییە پێشتر لەلایەن تاڵیبانەوە دەستیبەسەرداگیراوە، وەک هەندێکی دیکە لەو کەلوپەلە سەربازییانەی لەو وڵاتەدان و لە بنەڕەتدا ئەمریکیین ئێستا بزوتنەوەی تاڵیبان خاوەندارێتییان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share