ترەمپ: چوار ساڵی دیكە دەتانبینمەوە

WASHINGTON, DC – JANUARY 31 : President Donald J. Trump and First Lady Melania Trump walk from the Oval Office to board Marine One and depart from the South Lawn at the White House on Friday, Jan 31, 2020 in Washington, DC. (Photo by Jabin Botsford/The Washington Post via Getty Images)

ترەمپ بە لایەنگرانی وتووە، ئەگەر سەركەوتوو نەبوو لەوەی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە ئەوا لە ساڵی 2024 جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا هەڵدەبژێرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكیدا بەرامبەر ئەندامانی لیژنەی نیشتمانی حزبی كۆمارییەكان وتویەتی، “چوار ساڵی زۆرباشم بەڕێكرد، هەوڵدەدەم چوار ساڵی دیكەش تەواو بكەم، ئەگەر ئەوەش سەرنەگرێت پاش چوار ساڵی دیكە دەتانبینمەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر میدیا ئەمریكییەكان ئەوەیان بڵاوكردبووەوە، ترەمپ خواستی ئەوەی هەیە كە خۆی جارێكی دیكە كاندید بكاتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكرد، لەگەڵ ئەوەی ترەمپ دڵنیا ببێتەوە كە جۆ بایدن هەڵبژاردنەكەی بردووەتەوە خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 ڕادەگەیەنێت.

ترەمپ تا ئێستا بڕوای بەوە هەیە كە دەرئەنجامەكان لە بەرژەوەندیی ئەو هەڵدەگەڕێنەوە، بەڵام جۆ بایدن، وەك سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا تا ئێستا ناوی دەبرێت.

شەوی ڕابردوو 1ی كانونی یەكەم، وەزارەتی دادی ئەمریكا ئاشكرایكرد، “هیچ بەڵگەیەك نییە كە لە هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری كرابێت”.

بابەتی پێشتر

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

يونسێف: 22 هەزار منداڵ لە نەیجیریا ساڵی ڕابردوو تووشی ئەیدز بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share