لە ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە سێ پڵنگی بەفری گیانیان لەدەستدا

باخچەی ئاژەڵانی لینكۆڵن لە ئەمریكا ڕایگەیاند، سێ پڵنگی بەفری بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا باخچەی ئاژەڵانی لینكۆڵن لە ویلایەتی “نەبراسكا”ی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، پێنج پڵنگی بەفری توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و سیانیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشكردووە، ڕووداوێكی دڵتەزێن بووە كە هەر سێ پڵنگی بەفری بە ناوەكانی “ڕانی، ئەڤەرێست و ماكالۆ دوای توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

هاوكات ڕۆژنامەی “یوئێس ئەی تودەی” بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا نەزانراوە پڵنگەكان چۆن تووشی ڤاسرۆسەكەبوون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، هەرچەندە پزیشكەكان هەوڵی چارەسەریی پزیشكی پڵنگەكانی داوە، بەڵام دواجار گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، زۆربەی باخچە ئاژەڵییەكانی ئەمریكا پابەندن بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، بەڵام ڕێژەیەكی زۆری ئاژەڵان بەتایبەت پڵنگی بەفری تووشی ڤایرۆسەكەبوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی سێیەمی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share