راپۆرتێك.. مافەكانی ژنان لە جیهاندا پاشەكشەی كردووە

مافەكانی ژنان پاشەكشە لە سەرتاسەری جیهاندا پاشەكشەی كردووە، ئەو پرسەی رێكخراوە مافدۆستەكان لە راپۆرتێكدا هۆشداری لەبارەوە دەدەن و رێنوێنی دەكەن بۆ لەپێشینەدانانی لە تابلۆی دیپلۆماسیدا.

لە رەتكردنەوەی مافی لەباربردن لەلایەن دادگای باڵای ئەمریكاوە، بۆ رێگری لە خوێندنی ژنان و ئەنجامدانی هەندێك ئەرك لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان، بۆ ئەو كۆتوبەندانەی خراونەتەسەر گەیشتن بە هۆكارەكانی رێگری لە سكپڕی لە پۆڵەندا، بەشێك لەو پرسانەن كە رێكخراوەكانی نیگەران كردووە.

راپۆرتێك كە ئەمڕۆ لەلایەن دامەزراوەی جان جۆریس و كۆمەڵەی ئیكیبوب بۆ بەرگری لە مافەكانی ژنان دەرچووە، ئیدانەی زیادبوونی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ “لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا” دەكات.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری لوسی دانیال، بەرپرس لە كۆمەڵەی ئیكیبوب وتی، هیچ ناوچەیەك پارێزراو نییە لەو پاشەكشەیەی روودەدات كاتێك “كۆمەڵە جیاوازەكان دژ بە مافەكانی مرۆڤ كۆدەبنەوە”.

راپۆرتەكە دەڵێت، لایەنە دژەكان بە مافەكانی ژنان “زۆرینەی جار لەڕێی هاوپەیمانیی نەگونجاوەوە پێكدەهێنرێن”، لەوانەی كۆمەڵەی سیاسیی راستڕەوی پەرگیر و، بزوتنەوەی ئایینییەكان.

ئەم بزوتنەوە و كۆمەڵانە “خاوەن رێكخستنێكی باشن”، و “پێكەوە گرێدراوی یەكترین”، كە رێگەیان پێدەدات رێگری لە پێشكەوتن یان هێشتنەوەی بارودۆخی ئێستا وەك خۆی یاخود بوونە هۆكاری شكست لە مافەكاندا بكەن، راپۆرتەكە رێنوێنی دەكات بە زیادكردنی پاڵپشتیی دارایی “بەشێوەیەكی گەورە” بۆ كۆمەڵە و رێكخراوەكانی ژنان و هەنگاونان بۆ ئەوەی هەوڵ و هەنگاوەكانی ژنان “ببنە پرسی پێشینە لە دیپلۆماسیەتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی هەیە
ئەمریكا: ئەو بانگەشەیە درۆیە و ڕوسیا دەیەوێت چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

ڕوسیا دەڵێت، “ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی دروستدەكات”، پرسیارەكان ئەوانەن كە بانگەشەكانی ڕوسیا سەبارەت بە بوونی چەكی بایۆلۆژی لە ئۆكرانیا…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ لە یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا: ناسنامەمان لە ناوخۆی وڵات لەژێر مەترسیدایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لەم…
Total
0
Share