يونسێف: 22 هەزار منداڵ لە نەیجیریا ساڵی ڕابردوو تووشی ئەیدز بوون

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە ساڵی 2019دا لە وڵاتی نەیجیریا 22 هەزار منداڵ تووشی نەخۆشی ئەیدز بوون “كەمبوونەوەی بەرگریی جەستە”.

لە ڕاپۆرتێكیدا ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە كاروباری منداڵان (یونسێف) ئاشكرایكردووە، “لە ساڵی 2019دا لە وڵاتی نەیجیریا 22 هەزار تەمەن 0 بۆ 14 ساڵ تووشی نەخۆشی ئەیدز بوون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسی ئەیدزن گەیشتووەتە 150 هەزار منداڵ، كە ئەوەش بووەتە جێی دڵەڕاوكێی ڕێكخراوەكە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، تەنها لە ساڵی 2019دا 110 هەزار منداڵ لە جیهاندا بەهۆی توشبوونیان بە ئەیدز گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 13 هەزاریان لە نەیجیریا بوون.

مەترسیی گەورەی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەیدز ئەوەیە، ئەو ڤایرۆسە هێرش دەكاتە سەر بەرگریی لەشی مرۆڤ و لەكاری دەخات.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: چوار ساڵی دیكە دەتانبینمەوە

بابەتی دواتر

هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری دەدات لە هەژاری و بێ لانە بوونی دانیشتوانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو، دیارترینیان قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە سێ ڕۆژ…
Total
0
Share