یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا له‌ کێبڕکێکانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامده‌بن و چه‌ندین یاری به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م، یانه‌ی ئیشبیلیه‌ له‌ سانچێز پێزخوان میوانداری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌کات، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای خۆیدا و به‌ ئاماده‌بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوبه‌ڕوی داینه‌مۆ کیێڤی ئۆکوانی ده‌بێته‌وه‌.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ هه‌نگاریا به‌رانبه‌ر فرێنسڤارۆشی یاریده‌کات و یارییه‌که‌ له‌سه‌ر ئاستی ڕیزبه‌ندی هیچ کاریگه‌رییه‌ک دروستناکات، له‌کاتێکدا یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ پێشوه‌خت سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس که‌ به‌ یه‌که‌م و دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانیان بڕیوه‌.

یه‌کێک له‌ گرنگترین یارییه‌کان له‌نێوان یانه‌کانی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و لازیۆی ئیتاڵی له‌ سیگناڵ ئیدونا پارک ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پێشه‌نگی گروپی شه‌شه‌م ده‌ده‌ن، هه‌ردوو یانه‌که‌ش تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنیان مسۆگه‌ره‌.

له‌ یاری لوتکه‌ و به‌هێزتریندا، مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌کات.

بردنه‌وه‌ و یه‌کسانبوون له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌یتانه‌ سووره‌کانه‌، له‌به‌رانبه‌ردا پاریسیه‌کان ته‌نها به‌ بردنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌‌ ناو هاوکێشه‌که‌، به‌وپێیه‌ی به‌ شه‌ش خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می گروپی کۆتاییدان و له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌ی لایپزیچ له‌ ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیان زۆر لاوازده‌بێت.

 

چامپیۆنزلیگ (کۆمه‌ڵه‌کان – گه‌ڕی پێنجه‌م)

کراسنودار – ستاد ڕینس (8:55)

ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر – لایپزیچ (8:55)

ئیشبیلیه‌ – چێڵسی (11:00)

یوڤانتۆس – داینه‌مۆ کیێڤ (11:00)

فرێنسڤارۆشی – به‌رشلۆنه‌ (11:00)

بوروسیا دۆرتمۆند – لازیۆ (11:00)

کله‌پ بروج – زینیت سانت پترسبۆرگ (11:00)

مانچسته‌ر یونایتد – پاریس سانت جێرمان (11:00)

 

لیبه‌رتادۆریس (قۆناغی 16)

ناسیوناڵ – ئیندیپێندێنتی دیل ڤال (1:15 شه‌و)

پاڵمێراس – دێلفین (1:15 شه‌و)

ئینته‌رناسیوناڵ – بوکا جونیۆرز (٣:٣٠ به‌ره‌به‌یان)

کله‌پ خۆرخی ویلیسترمان – لیبه‌رتاد (٣:٣٠ به‌ره‌به‌یان)

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی موچە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ: چوار ساڵی دیكە دەتانبینمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share