(ڤیدیۆ) بایرن بە لیڤەرکوزن دۆڕا و لووتکەی “بوندس لیگا”ی لەدەستدا

یانه‌ی بایرن میونشن له‌ دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی بایەر لیڤەرکوزن بووەوە و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (25)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایەر لیڤەرکوزن له‌ یاریگای “بای ئارینا” میوانداریی یانه‌ی بایرن میونشنی کرد.

یارییه‌که کە به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی لیڤەرکوزن‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “باڤاری” له‌ خوله‌کی 22 له‌لایه‌ن جۆشوا کیمیچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی لیڤەرکوزن لە خولەکەکانی 55، 73 بە لێدانی سزا لەلایەن ئیزکیۆل پالاسیۆسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن به‌ (52) خاڵەوە چانسی گرتنەوەی خانەی یەکە‌می ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”ی لەدەستدا، یانه‌ی بایەر لیڤەرکوزن بە (37) خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد دوایین بلیتی نیوەی کۆتایی (FA CUP)ی بڕی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆما بە بردنەوەی هەڵۆکانی لازیۆ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ هیواخوازبووە بۆند لەگەڵ ئەندرێ تێر شتیگن واژووبکات، بەڵام گۆڵپارێزەکە بە ئۆفەرەکان قایلنەبووە. بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”،…
Total
0
Share