بارسا چی لەدەستدا؟! بە بەڵگەوە سوارێز کاراترین هێرشبەری لالیگایە

سوارێز سەرەڕای دوورکەوتنەوەی 20 ڕۆژ، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە

هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لویس سوارێز لەم وەرزەدا بە داتا و ژمارە وەک باشترین و کاراترین هێرشبەری خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەرکەوتووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بە داتا و ژمارەوە بڵاویکردووەتەوە، لەم وەرزەدا 2020/2021 پێکان و تووشبوون بە کۆرۆنا و گۆڕینی کەشی یاریکردن و یانە ڕێگرییان لە لویس سوارێز نەکردووە باشترین ئاست پێشکەشبکات.

بەپێی داتاکان، “لویزیتۆ” لەهەر 83 خولەکێکدا گۆڵێک تۆماردەکات، بە واتای گۆڵێک لەهەر یارییەکدا، ئەگەر وردتر لە ژمارەکان بڕوانین بۆمان دەردەکەوێت لەکۆی 586 خولەکی یاریکردنیدا حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، لە کۆی حەوت یاری تەنها لە یەکێکیاندا سەرەکی بووە و 25 شووتی ئاڕاستەکردووە.

لەدوای سوارێز، میکێل ئۆیارزابال دووەم کاراترین گۆڵکارە بەهەمان شێوە حەوت گۆڵی تۆمارکردووە لە 715 خولەکدا، واتا هەر 102 خولەکێک گۆڵێک، پێویستی بە 23 لێدانی ئاڕاستەکراو بووە بۆ گەیشتن بەو ڕێژەیە، بەڵام پێنج گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە.

لە پلەی سێیەمدا جێرارد مۆرینۆی هێرشبەری ڤیاڕیاڵ و گۆڵکاری لالیگا هاتووە بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە 1055 خولەکدا، واتا هەر 131 خولەکێک  گۆڵێک و پێویستی بە ئاڕاستەکردنی 30 شووت بووە.

لویس سوارێز لەم وەرزەدا بەهێزترین داتای لەسەر ئاستی گۆڵکارانی لالیگا تۆمارکردووە

مێژووی ئەتلەتیکۆ

لە مێژووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێز یەکەمین یاریزانە لە سەدەی 21 بە کەمترین ماوە حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، بەم ڕێژەیەشەوە پێش ڕادامێل فالکاو (10 یاری)، سێرجیۆ ئەگوێرۆ و تۆرێس و داڤید ڤیا (14 یاری) کەوتووە.

بۆ بەدەستهێنانی هاوشێوەی داتاکانی “پێستۆلێرۆ”، خوێنەران ناچارن بگەڕێنەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و داتاکانی بالتازار دی مۆرایس جونیۆر کە هەشت گۆڵی لە سەرەتا شەش یاری بەدرێسی ڕۆخی بلانکۆسەوە تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

بەدەر لە دۆلار بەهای دراوەكانی دیكەش فڕیوون

بابەتی دواتر

بەغداد.. كوڕێك دوو خوشكی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share