بنزیمە (BBC) بە باشترینی مێژوو ناودەبات

بنزیمە پێیوایە سیانەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2014، کە پێکهاتبوون لە خوودی خۆی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گاریس بایل باشترینبوون لە مێژووی تۆپی پێی هاوچەرخدا.

لە چاوپێکەوتنێکدا کەریم بنزیمە، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە “ئاڕ ئێم سی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “سیانەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی 2014 باشترین بوون لە مێژوودا، پێویستە بیر لە سەردەمی ڤان باستن و گولیێت و ڕیکارد بکەیتەوە بۆ دۆزینەوەی سیانەیەکی هاوشێوە، بەڵام وابزانم ئێمە باشتربووین”.

“بیگ بێنز” لە لێدوانەکانیدا سیانەی هێرشبەری بەرشلۆنە، لیۆ میسی و سوارێز و نێیمار لەنێوان ساڵانی 2013 و 2016 پشتگوێدەخات.

بنزیمە لەم وەرزەدا هاوشانی ڤینیسیۆز جونیۆر باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، لە کۆی 33 یاری لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان 30 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 گۆڵی بۆ هێرشبەرانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

(NBA) فینێکس تۆڵەی شکستی هەفتەی ڕابردووی لە لەیکەرز کردەوە

بابەتی دواتر

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share